ئەمەریکا: گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکە لە ڤییەنا دەبێت بەمزووانە دەستپێبکاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی ئەمەریکا باوەڕی وایە " نزیکبوونەوە " لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێویستە، چونکە پڕۆسەکە ناکرێت بەبێ سنوورێک بەردەوام بێت.

پڕایس وتی ڕێگا دیبلۆماتیەکان هێشتا کراوەن و ئاماژەی بەوەدا تاران ڕایگەیاندووە " بەمزووانە " دەگەڕێتەوە سەر گفتوگۆکانی ڤییەنا.

وتی " هیوادارین پێناسەی ئەوان بۆ ( بەمزووانە ) هەمان پێناسەی ئێمە بێت بۆ ( بەمزووانە )، دەمانەوێت بەزووترین کات گفتوگۆکان لە ڤییەنا دەستپێبکەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز