جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵه‌ی به پاڵپـشـتی ئێران درابوو بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌وه‌نی ئه‌و وڵاته‌یه و ده‌بێت بهرپـرسیارێتیـیهکهی له ئه‌سـتۆ بگرێت. تارانیش نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له مه‌سه‌له‌که‌دا هه‌بووبێت.
جۆ بایدن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ئه‌مه‌ریکای گوت هیچ شتێـک له‌سه‌ر مێزی کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به پـیلانی کوشـتنی باڵیۆزی سعودیـیه عادل ئه‌لجوبێر به‌لاوه نه‌دراوه.
جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌دان تێڕوانینی جیهان له دژی ئێران یه‌کبخه‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا مه‌نسور ئاربابسیار ئه‌مه‌ریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی له‌گه‌ڵ غوڵام شه‌کوری ئه‌ندامی هێزی قودسی بنکه له ئێرانی تومه‌تبارکرد به هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک به مه‌به‌سـتی کوشـتنی باڵیۆزی سعودیـیه.
داواکاری گشـتی ئه‌مه‌ریکا ئێرێـک هۆڵـده‌ر گوتی پـیلانه‌که له ئێرانه‌وه داڕ‌ێژرابوو و هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی کرابوو.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی به هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکایی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داوه و ده‌ڵێت وریایی خۆیان بن له هه‌رچ کاردانه‌وه‌یه‌کی دژی ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئاڕاسته‌کردنی ئه‌و تۆمه‌ته بۆ ئه‌و دوو ئێرانیـیه بـبێت.