دایکانی هه‌رسێ شـاخه‌وانه ئهمهریکایییهکهی که سـاڵی ڕابردوو له ئێران ده‌سـتگیرکران بۆ جاری یه‌که‌م له‌وه‌ته‌ی ئه‌میان به‌سه‌ردا هاتووه چاویان به منداڵه‌کانیان که‌وت.
که‌ناڵی Press TV ی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و دیمه‌نه بهسـۆزانهی نیشـان دا کاتێـک شهین باوه‌ر و سار شۆرد و جۆش فاتڵ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئوتێلی تاران هه‌ر یه‌که‌یان چاوی به دایکی خۆی که‌وت.
بۆ جارێـکی دیکه دایکه‌کان داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران کرد وه‌ک هه‌نگاوێـکی مرۆڤانه منداڵه‌کانیان ئازاد بکه‌ن.
شـایه‌نی باسه ئه‌م سێ شـاخه‌وانه مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و ئێران ده‌سـتگیرکران به تاوانی ئه‌وه‌ی به شێـوه‌یه‌کی نایاسایی چوونه‌ته سه‌ر خاکی ئێران. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئێسـتا تاوانی سیخوڕیان داوه‌ته پاڵیان. که‌سوکاریشیان ده‌ڵێن ئه‌وان ڕێـگه‌یان ونکردووه و به هه‌ڵه خۆیان به خاکی ئێران‌دا کردووه.