وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر به پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران به ده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕاگه‌یاند. به‌پـێی ئه‌و سـزایه سامانی سوپای پاسـداران و هێزی به‌رگری به‌سیج و هێزی جێبهجێـکارانی یاسای ئێرانی که به پـۆلیسی نیشـتیمانی ئێران ناوده‌برێن سـڕدهکرێن.
هه‌روه‌ها سـزاکان مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه و کۆمپانیا ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران‌دا قه‌ده‌غه ده‌کات.
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م هێزانه‌ی ئێرانی به‌وه تاوانبارکرد که به‌شـداری له سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی جودابیرانی سیاسی و خۆپـیشــانده‌ران و که‌سـانی دیکه ده‌که‌ن دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی له سـاڵی 2009 دا.