سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئێران باجی ئه‌و پـیلانه‌ی ده‌دات که بۆ تیرۆرکردنی باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ئه‌مه‌ریکا دایڕشـتبوو.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له واشنتن ئه‌مه‌ی گوت له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆریای باشور (لی میونگ باک).
گوتیشی به ڕوونی دیاره که‌سانێـک له نێو حکومه‌تی ئێرانی‌دا ئاگاداری ئه‌م پـیلانه بوون که به‌شێـکه له جۆره ڕه‌فتارێـکی سه‌رکێش و مه‌ترسیدار. هه‌روه‌ها گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بیر له هه‌موو بژاره‌کان ده‌کاته‌وه بۆ چۆنێتی کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م پـیلانه و ده‌ست ده‌کات به جێبه‌جێـکردنی سـزای توندتر له دژی ئێران تاوه‌کو زیاتر گۆشه‌گیری بکات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی دا که ئێران له مێژه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێسـا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و زۆر له وڵاتان توندتر له دژی تاران به ده‌نگ هاتوون.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی کۆریای باشور ڕایگه‌یاند که ئه‌و به بیسـتنی پـیلانه‌که سه‌رسـام بووه و گوتی سیۆل سه‌رزه‌نشتی هه‌موو جۆره‌کانی تێرۆرزم ده‌کات.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه عه‌ره‌بسـتانی سعودیه ئێرانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له ڕێـگه‌ی کوشتن و بڕینه‌وه کاریگه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیـیه شـازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ له میانه‌ی سه‌ردانێـکدا بۆ نه‌مسا گوتی وڵاته‌که‌ی کار له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی حساب بۆ کراو ده‌کات. گوتیشی وڵاته‌که‌ی له به‌رده‌م گوشـاره‌کانی ئێران چۆک دانادات و تاران به‌رپـرسیاره له هه‌ر کردووهیهک له دژی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه بکرێت.