ئێران وەڵامی وتەکانی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا دەداتەوە

گەورە بەرپرسێکی ئاسایشی ئێران ڕۆژی شەممە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکای تۆمەتبارکرد بەوەی کە بە نایاسایی هەڕەشە لەئێران دەکات بەوەی دەڵێت ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانی رێککەوتنە ئەتۆمییەکە لەگەڵ تاران شکستی هێنا ڕەنگە بژاردەکانی تر لەبەرچاو بگرێت.

عەلی شامخانی بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەسەر تویتەرەکەی نوسیوێتی کە " یەکەم کۆبونەوەی نێوان بێنێت و بایدن و جەختکردنەوە لە بەکارهێنانی 'بژاردەی تر' دژ بە ئێران، لەکاتێکدا ببیت بە هەڕەشەیەکی نایاسایی بۆ وڵاتێکی تر، مافی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامێکی هاوبەش بەرامبەر بە 'بژاردەی بەردەست' بەرجەستە دەکات."

بایدن ڕۆژی هەینی لە وتووێژەکانی کۆشکی سپیدا بە نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە ئەو "یەکمین هەنگاو دیپلۆماسیەت" دەخاتە خانەی هەوڵدان بۆ خامۆشکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران، بەڵام ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، ئەوا ئامادە دەبێت بەرەو بژاردە دەستنیشان نەکراوەکانی دیکە بڕوات.

ئەمەش ببینە بایدن و سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە کۆشکی سپی کۆدەبنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم مانگەدا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتر کردووە بۆ پلەیەکی نزیکتر لە بەرهەمهێنانی چەک، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی وروژاندنی گرژی زیاتر لەگەڵ ڕۆژئاوادا چونکە هەردوولا لەهەوڵی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاراندان.

سەرچاوە: ئەسۆشەیتد پرێس