گه‌نجترین زیندانی له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆبه‌ی کیوبا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگایی ده‌کرێت هه‌رچه‌نده دادپرسان له ئێستاوه لایه‌نێکی ئه‌م دۆسێیه‌یان بردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه دادوه‌رێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا دانپایانانی زیندانییه‌که ده‌شێ له کاتی دادگایی کردندا به‌کار بهێنرێت.
عومه‌ر خدری هاووڵاتی که‌نه‌دی تمه‌نی ته‌نها 15 ساڵان بوو که له ساڵی 2002 له ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیرکرا. ئه‌و تاوانبار کراوه به هێرشی ههنارۆکێک که بوو به هۆی کوژرانی سه‌رکرده‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا کرستۆفه‌ر سپیر.
پارێزه‌رانی خدر ده‌ڵێن ئه‌و لێکۆلهرانهی پرسیاریان لێ کردوو به ئه‌شکه‌نجه‌دان و ترساندن فشاریان بۆ بردووه تا دان به‌تاوانه‌که‌ی دا بنێ ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێ کردبوو که له‌لایه‌ن ده‌سته و تاقمه‌کانه‌وه ده‌ستدرێژی جنسی ده‌کرێته سه‌ری.