پۆلیسی تورکیا و تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن تورک وتیان کۆمەڵێک فیشەک لە ئوتومبێلێکەوە تەقێنراوە بە ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و تەنها پەنجەرەکانی شکاندووە و زیانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
ئەم هێرشەش هاوکاتە لەگەڵ ناکۆکییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن سەبارەت بە دادگاییکردنی قەشە ئەمەریکییەکە لە تورکیا.
پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە بە ڕۆیتەرزی وت ڕووداوەکە کاتژمێر پێنجی بەیانی بە کاتی ناوخۆ ڕوویداوە و کەس بریندار نەبووە. وابڕیاریشە ئەم هەفتەیە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە باڵیۆزخانەکە دابخرێت.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن تورک وتی تیمەکانی پۆلیس دەگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەدا کە لە ئوتومبێلێکی سپیەوە تەقەیان کردووە وهەڵهاتوون. هەروەها وتیشی گوێی لە دەنگی چوار بۆ پێنج فیشەک بووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز