ڕاپـۆرته‌کانی نوێی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا نیشـانی ده‌دات ئابووری ئه‌مه‌ریکا که‌مێـک باشـتر بووه، به‌ڵام به جۆرێـکی ئه‌وتۆ نیـیه که کاری له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری کردبێت.
ڕاپـۆرته‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی کاری ئه‌مه‌ریکا نیشـانی داوه ژماره‌ی ئهمهریکیـیهکانی خۆیان بۆ موچه‌ی بێـکاری حکومه‌ت ناونووسکردووه به 3 هه‌زار که‌س له هه‌فته‌ی ڕابردوو له کۆی 420 هه‌زار که‌س که‌مبۆته‌وه، به‌ڵام کارێـکی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ڕێژه‌ی بێـکاری نه‌کردۆته‌وه که به 9.8% مه‌زه‌نده کراوه.
ئه‌م ڕێژه به‌رزه‌ی بێکاریـیه له ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌یه که به‌هۆی کزی بازاڕی خانووبه‌ره که‌وتۆته‌وه. وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌ڵێت که‌رتی بنیاتنانی خانووبه‌ره له مانگی یازده که‌مێـک باشـتر بووه و به ڕێژه‌ی 3.9 به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی پـێشـوو زیادیکردووه.