ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 2 پـیاوی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک یه‌مه‌نیدا ده‌که‌ن پاش ئه‌وه‌ی به گه‌شتێـکی ئاسـمانی له ئه‌مه‌ریکاوه گه‌یشـتبوون و که‌ره‌سـته‌ی گوماناوی له جانتاکانیاندا به‌دی کرابوو.
دوو که‌سه که ناوه‌کانیان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ناسر ئه‌لسوفی و حازم ئه‌لمورسی‌یه، شه‌وی یه‌کشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌مسـتردام ده‌سـتگیرکران کاتێـک به گه‌شـتێـکی هێڵی ئاسـمانی یونایتد ئێرلاین له شـاری شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکاوه گه‌یشـتبوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌و دوو که‌سه هه‌وڵی تاقیکردنه‌وه‌ی ئاستی گرتنه‌به‌ره‌ی ڕێوشوێنی ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌کانیان دابێت بۆ هێرشێـکی تێرۆریستی. که‌ناڵی ABC گوتی ئه‌و دوو یه‌مه‌نیـیه تۆمه‌تبارکراون به ئاماده‌کاری بۆ هێرشێـکی تێرۆریستی، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه به فه‌ر‌می پـشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شـاری بێرمینگهامی ویلایه‌تی ئه‌له‌بامای باشوری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان له جانتاکه‌ی ئه‌لسۆفیدا مۆبایلێـکیان بینیوه به شوشه‌ی درمانێـکی ئاسایـیه‌وه به تێپ به‌سـترابۆوه و له‌گه‌ڵیدا 7 هه‌زار دۆلار هه‌بووه. ده‌شڵێن بۆیه ڕێـگه‌یان پـێداوه به فڕۆکه به‌ره‌و شیگاکۆ بڕوات چونکه هیچ کارێـکی به پـێـچه‌وانه‌ی یاسا به‌دی نه‌کرابوو.
پـێشـتر ئه‌و جوته نیازیان هه‌بووه بۆ واشنتنی پایته‌خت بڕۆن و پاشان بۆ هۆڵه‌ندا، ئه‌وه‌ش گومانی لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا دروسـتکرد. کاربه‌ده‌سـتان له مه‌سه‌له‌که ئاگادارکرانه‌وه و هێزی تایبه‌تی ئاسایشی ڕه‌وانه‌ی ناو فڕۆکه‌که کران.