ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای نه‌هێشتنی بێرۆکراسی له‌شکری ئه‌مریکای کردووه له ووتارێکدا که به توندی ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌کانی خه‌رجکردن گرتووه له ناو هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌مریکادا.
ڕۆژی شه‌ممه گه‌یتس ووتاره‌که‌ی له کتێبخانه‌یه‌کی ستانی که‌نساس پێشکه‌ش کردووه که ئه‌م کتێبخانه‌یه ته‌رخانکراوه وه‌ک ڕێزلێنان بۆ دوایت ئایزنهاوه‌ر سه‌رۆکی پێشـوتری ئه‌مریکا.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا داوای بڕینی 10 ملیار دۆلاری کردووه له بێرۆکراسی له‌شکریدا و ده‌شڵێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی به‌رنامه له‌شکریه‌کانی تر به‌کار ده‌هێنێت و هه‌روه‌هاش بۆ پاراستنی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکایی.
گه‌یتس ده‌ڵێت له‌شکرێک به به‌رنامه‌ی پێویست نه‌بوی چه‌ک و ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌فسه‌رانی پله به‌رزه‌وه ده‌بێته له‌شکرێکی ناکاریگه‌ر.
له ووتاره‌که‌یدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا داوایه‌کی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکای به نمونه هێناوه‌ته‌وه که تایبه‌ت بووه به ده‌سته‌یه‌کی پشکنینی تایبه‌ت که سه‌گی تیادا به‌کار ده‌هێنرێت و ده‌ڵیت ئه‌و داوایه ده‌بێت به پێنج ئۆفیسی جیادا بڕوات تاوه‌کو په‌سه‌ند بکرێت.