وەزیری بەرگری ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسڕائیل دەکات

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن

ماڵپەڕی ئاکسیۆسی هەواڵی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسڕائیل دەکات و چاوی بە سەرۆک وەزیری ئەو وڵاتە بنیامین نەتانیاهو و هاوتا ئیسڕائیلیەکەی بێنی گانتز دەکەوێت.

بەمەش ئۆستن دەبێتە یەکەمین بەرپرسی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن سەردانی ئیسڕائیل بکات.

تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا سەردانەکەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، لەمیانەی سەردانەکەدا باس لە دۆسیەکانی ناوچەکە دەکرێت، لەوانەش هەڕەشە ئەمنییەکانی ئێران و لوبنان و سوریا لەسەر ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ فرانس پرێس