ئەڵمانیا: ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانان مەشقەکان بە هێزە عێراقیەکان ڕادەگرن

سوپای ئەڵمانیا لە نامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی مەشقەکانیان بە هێزە عێراقیەکان بەشێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئەو هەڕەشانەوە کە ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی بوونەتەوە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکاوە کە تیایدا قاسم سولەیمانی کوژرا.

ئەفسەرێکی باڵای ئەڵمانیا لە نامەیەکیدا بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا وتی جەنەڕاڵی ئەمەریکی پات وایت بڕیاریداوە ئاستی پاراستنی هێزە بیانیەکان لە عێراق زیاتر بکات.

جەنەڕاڵی ئەڵمانی ئیریش فایفەر لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی هەردوو لیژنەی بەرگری و پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیای کردووە دەڵێت " لەبەر ئەوە مەشقەکان بە هێزەکانی ئاسایش و هێزە چەکدارەکانی عێراق لە سەرتاسەری عیراقدا و بەشێوەکەی کاتی ڕاگیران."

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا نزیکەی 120 سەربازی لە عێراقدا هەیە لەچوارچێوەی ئەو هاوپەیمانێتیەدا کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز