سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به فه‌رمی له کۆشـکی سـپی پـێشـوازی له سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و کرد.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر ده‌یانه‌وێت هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات باشتر بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی ساردی تێـکه‌وت به‌هۆی ئه‌و ناکۆکیـیانه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به کۆریای باکور و مافه‌کانی مرۆڤ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان که‌وتنه‌وه.
ئێواره‌ی سێشه‌ممه به‌ڕێز هو ژینتا‌و ئاماده‌ی ئێواره‌خوانێـکی تایبه‌ت بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما و ته‌نها هه‌ر یه‌که‌یان دوو یاریده‌ده‌ری باڵای خۆیان ئاماده‌ی ئێواره‌خوانه‌که بوون و هیچ له باره‌ی وتووێژهکانیانهوه باس نه‌کراوه.
هاوکاتی ئێواره‌خوانه‌که به سه‌دان که‌س له پارکێـکی نزیکی کۆشـکی سپی کۆبووبوونه‌وه و داوای سهربهخۆیـیان بۆ تبت ده‌کرد و هه‌روه‌ها گرنگیدانێـکی زیاتر به مافه‌کانی مرۆڤ له چین.
به‌ڕێز هو ژینتا‌و ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی گوتی ئه‌و هاتووه بۆ ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌سـتی باشـترکردنی باوه‌ڕی و دۆسـتایه‌تی و هاوکاری نێوان هه‌ردوو وڵات.