دیپلۆماتێکی باڵای ئه‌مه‌ریکا له بهیژینه بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی چینی، ئه‌مه‌ش چه‌ند کاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سیناتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی یاسایه‌ك بدات سزادانی چین به‌هۆی ڕێبازه‌کانی دراوی.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه کرت کامبڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته پایته‌ختی چین و ده‌موده‌ست ده‌ستیکرد به گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین كو تیانکیا.
کو دوێنێ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند دانوستاندنه‌کان به‌کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ کامبڵ نیشان بدات سه‌باره‌ت به به‌رنووسی ئه‌نجومه‌نی سینات که ڕێگا ده‌دات به باجێکی تایبه‌ت دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی فرت و فێڵ زیا و که‌مکردنی به‌های دراوه‌کانیان ده‌که‌ن.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین كو تیانکیا ده‌ڵێت ئه‌و به‌رنووسه ته‌نها شه‌ڕی بازرگانی دههنێتهکایهوه که زیان به هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت.