وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له بورما کرد هه‌رچی په‌یوه‌ندیـیه‌کی له‌شـکری نایاسایی له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا هه‌یه‌تی بـبڕێت و ده‌ڵێت هێشـتا زۆر ماوه بورما به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تاووتوێی لابردنی سـزاکان بکات.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه و له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ بورما خانم هێله‌ری گوتی ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌م وڵاته ڕێز له بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ نه‌هێشـتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی بگرێت تاوه‌کو ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵدا باش بکات. هه‌روه‌ها داوای له بورما کرد زیندانیکراوی زیاتری سیاسی ئازاد بکات و کۆتایی به توندوتیژی نه‌ژادی بهێنێت.
هه‌روه‌ها خانم هێله‌ری ڕایگه‌یاند که پـێویسـته بورما چه‌ند هه‌نگاوێـکی دیکه‌ش بنێت بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵی، له‌وانه کۆمه‌کی هه‌ژاران بکات و پـشـتیوانی له به‌رنامه‌ی ته‌ندروسـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌وڵه‌کانی تایبه‌ت به نه‌هێشـتنی قاچاغچێتی به مادده بێهۆشـکهرهکان.
پاشـان خانم هێله‌ری له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی بورما ثێن شین گوتی ئه‌گه‌ر بێت و بورما له چاکسـازیـیه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریکا بیر له سووکـکردنی سزاکانی سه‌ری ده‌کات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی بورما گوتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نیشـانه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێـیه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خانم هێله‌ری سه‌ردانی ڕانگۆن بکات که شـاری سه‌ره‌کی بازرگانی وڵاته‌که‌یه، تاوه‌کو له‌وێ چاوی بکه‌وێت به خانم ئان سان سو کی ڕێبه‌ری دیموکراسیخوازانی ئه‌و وڵاته.