براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕی ئه‌و بوجه‌یه‌ی که رۆژی دووشه‌ممه دیخاته ڕوو خرجیهکانی نێو وڵات بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوو راده‌گرێت و هه‌روه‌ها کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامانه ده‌بیت که خودی سه‌رۆک ئۆباما خوازیاری ئه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هاوکات گاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رمایه‌گوزاری بواری خولقاندنی کار و داهێنان و هه‌روه‌ها په‌روه‌رده و فێرکاری نابێت.
له وتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌ی ئه‌مڕۆیدا ، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و بوجه‌یه‌ی به‌نیازه رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئاینده رایبگه‌یه‌نێت بڕی 400 ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 10 ساڵی ئاینده‌دا له له‌نگی بوجه‌ی وڵات که‌مده‌کاته‌وه.
هاوکات له وتاری کۆماریه‌کاندا سیناتۆری کۆماری ئۆرین هاچ پلانی که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه‌ی خه‌رجیه‌کانی نێو وڵاتی سه‌رۆک ئۆبامای به لاواز ناودێرکرد.