بڕیاره سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌ردانی نیویۆرک بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له قوربانیـیانی هێرشه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 بگرێت. هه‌روه‌ها سه‌ردانی جێـگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی وێرانبوش بکات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی به چه‌ند ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یان له پاکسـتان کوشت.
هه‌روه‌ها بڕیاره به‌ڕێز ئۆباما تاجه گوڵینه له‌سه‌ر ئاسه‌واری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی دابنێت و به جیا له‌گه‌ڵ خزم و خانه‌واده‌ی ئه‌وانه کۆبێته‌وه که له هێرشی 11ی سـێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دا له‌وێ بوونه قوربانی.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزێـکی تایبه‌تی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکایی له میانه‌ی کرده‌یه‌کی نهێنی تایبه‌تدا بۆ سه‌ر خانوبه‌ره‌ی ئوسامه بن لادن له شـارۆچکه‌ی ئه‌بت ئاباد بن لادنیان کوشت.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بڕیاری داوه وێنه‌کانی ئوسامه بن لادن بڵاو نه‌کرێنه‌وه و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت وێنه‌کانی دیمه‌نی ترسـناک له خۆوه ده‌گرن و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی بخولقێنن و ڕه‌نگه بـبنه هانده‌ریش بۆ کاری توندوتیژی.
له گوته‌که‌یدا بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBS گوتی من هیچ گومانم نیـیه و پـشـتڕاستم له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی ئوسامه بن لادنیان کوشـتووه و ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی ئه‌لقاعیده ئه‌و پـیاوه بوو که ده‌سـتی له هێرشه‌کانی 11 ی سێپتهمهبری سـاڵی 2001 دا که کرانه سه‌ر ئه‌مه‌ریکا هه‌بوو و ناوبراو به سـزای ڕه‌وای خۆی گه‌یشت.
له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی گوتی زۆرینه‌ی ڕاوێژکاران هه‌ره نزیـک له سه‌رۆک ئۆباماوه بڕیاریان دا وێنه‌کانی ده‌می کرده له‌شـکریـیه‌که بڵاو نه‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ی بن لادنی تێدا کوژرا.