کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه خۆی به کاروانێـکی هێزه بیانیـیه‌کان له کابولی پایته‌خت ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 3 هاوڵاتی سیڤیل و پـۆلیسێـک کوژراون.
گوته‌بێژێـکی په‌نتاگۆن به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه هێشـتا زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر هێرشه‌که له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه، به‌ڵام له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هێزی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ناتۆ که به ISAF ناسراوه کارده‌کات بۆ زانینی ورده‌کاریـیه‌کان.
ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که له پاڵ پاسێـکدا بووه که هێزێـکی ناتۆی به‌ره‌و کابول ده‌برد. هێرشه‌که پـێش نیوه‌ڕۆ له شه‌قامێـکی قه‌ره‌باڵغی نزیـک مۆزه‌خانه‌ی نیشـتیمانی کرا.
ته‌قینه‌وه‌که زیانێـکی زۆری به لایه‌کی ئه‌و ماشێنه زرێپـۆشه گه‌یاند و ئاگری تێبه‌ربوو و پاشـان دوکه‌ڵێـکی ڕه‌شی چڕ لێبه‌رزبووه‌وه.
ده‌ستبه‌جێ ئه‌مبوڵانس و فڕۆکه‌کانی هه‌لیکۆپـته‌ر گه‌یشـتنه شوێنی ڕووداوه‌که بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قوربانیـیه‌کان. هه‌روه‌ها 8 که‌سی دیکه به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه برینداربوون.