وا چاوهڕواندهکرێت له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما یه‌که‌مین قۆناغی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ڕابگه‌یه‌نێت که به گوێره‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵدا ئه‌و وڵاته به‌جێده‌هێڵن.
له‌سه‌ر زاری به‌رپـرسـانی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا هاتووه که به‌ڕێز ئۆباما داوای کشـانهوهیهکی سه‌ره‌تایی 5 هه‌زار سه‌رباز ده‌کات و 5 هه‌زار سه‌ربازی تریان له کۆتایی سـاڵی 2011 دا به دوایدا بێت.
به‌ڵام جه‌ی کارنی گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی پـێشـبینیـیهکانی په‌یامنێرانی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی سه‌رۆک باس له چۆنێتی جێبه‌جێـکردنی سـتراتیژیـیهتهکه ده‌کات که له کۆتایی سـاڵی 2009 دا له باره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دایڕشـتبوو.
بڕیاره له وتاره‌که‌ی ئه‌مشه‌وی چوارشه‌ممه له کۆشـکی سپـیـیهوه سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ دووپات بکاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌رکی ئاسایش بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانی له سـاڵی 2014 دا.
ئه‌مه‌ریکا له ئێسـتاکهدا نزیکه‌ی 100 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه.