ئانتۆنیو گۆترۆش، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان، له یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکی به‌رپرسیاریه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت که سه‌ره‌و لیستی کاره‌کانی ئه‌و، یارمه‌تی دان به ملیون‌ها مرۆڤێکه که له پێکدادانه‌کان و توند و تیژییه‌کان له شوێنه جۆراجۆره‌کانی جیهان گیریان خواردوه.
گۆترۆش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که پێشکه‌وتن له جیهاندا پێویستی به بوونی ئاشتی و ئارامییه و له‌م پێوه‌ندیه‌شدا دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایێک بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سووریا له سه‌ر لیستی کاره‌کانی هه‌موو ڕێکخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.
گۆترۆش له ئه‌مڕووه له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی جێگای بان کی مۆن سکرتێری گشتی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی گرت که بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌ی له ئه‌ستۆ بوو. گۆترۆش له 5 ساڵی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیدا ده‌بێت تیشک بخاته سه‌ر قه‌یرانه‌کانی سووریا، یه‌مه‌ن و باشووری سوودان و لیبی و قه‌یرانی جیهانی تێرۆریزم و گۆڕانی که‌ش و هه‌وا.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که به هۆی ڕخنه‌کانی ترامپ له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان دیار نیه ئه‌مه‌ریکا چه‌ند پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ده‌دات. ئه‌مه‌ریکا که 22 له 100ی بودجه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و 25 له 100ی بودجه‌ی به‌رنامه‌ی ئاراستنی ئاشتی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ده‌دات.
گۆترۆش تا پێش ئێستا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، به‌رپرسی باڵای ڕێکخراوه‌کانی کۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی له ئه‌ستۆ بوو و پێشتریش سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتی پرته‌قال بوو. گۆترۆش سوسیالیستێکی میانه‌ره‌و و لایه‌نگری یه‌کیه‌تی ئۆرووپایه و چوار زمانی ئێنگلیسی، فه‌رانسه‌وی، سپانیۆلی و پرته‌قالی قسه ده‌کات.