سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری سـودان به ڕاسـپـێردراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی گوتووه له‌وانه‌یه هه‌رێمه‌که‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجام بدات به‌بێ هاوکاریکردنی هه‌رێمی باکوری سـودان ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له خه‌رتوم هه‌وڵ بدات ده‌نگدانی داهاتوو دوا بخات.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ردانی سودانه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕیفراندۆمه‌که که‌وا ڕێـگا به باشوری سـودان ده‌دات بڕیار بدات ئایا وه‌ک وڵاتێـکی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ به‌شی باکوردا بمێنێته‌وه یاخود وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ پـێـکبهێنێت.