نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پلانێک به به‌های 40 ملیار دۆلار ئاشکرا ده‌کات بۆ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی چاکردنی ته‌ندروستی به ملیۆنه‌ها ژنان و منداڵان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له‌و باره‌یه‌وه بانکی موونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ به فه‌رمی پلانه‌که راده‌گه‌ێنێت ، ئه‌وه‌ی بۆ رزگارکردنی ژیانی 16 ملیۆن ژن و منداڵه له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتودا.
پلانی ناوبراو له دوایـین رۆژی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی 3 رۆژی‌دا دێت، که له‌پێناو هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشه‌ڕه‌وی هه‌شت ئامانجی به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ژاریه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 2000 دا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه داڕێژرا بوو.
ئامانجه‌کان له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری زۆر و مسۆگه‌رکردنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تای له جیهاندا و راگرتنی درمی HIV و نه‌خۆشی ئایدزه و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌رگی منداڵان و دووگیانیه.
له‌و باره‌یه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت خه‌رجکردنی پاره بۆ ته‌ندروستی ژنان و منداڵان هه‌ژاری که‌م‌ده‌که‌نه‌وه و گه‌شه‌ی ئابوری ده‌بزوێنن. هاکات ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات که بڕی ئه‌و 40 ملیار دۆلاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن حکومه‌تان و دامه‌زراوه‌کان و کارداری هه‌روه‌ها رێکخراوه ناحکومه‌تیه‌کانه‌وه دابین ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، رابه‌ران و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی 140 وڵات وا ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی 3 رۆژی په‌یوه‌ست به ئامانجه‌کانی گه‌شه‌کردنی ئه‌م هه‌زاره‌یه ده‌بن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما وتارێک پێشکه‌س به به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که بکات.