نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزیری دەرەوەی ئێران تاوتوێی چۆنێتی کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن دەکەن

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستێفان دوجاریک

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث و وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف تاوتوێی چۆنێتی کۆتای هێنانیان بە جەنگی یەمەن کردووە و هەروەها باسیان لە چۆنێتی زیندووکردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی کردووە لەو وڵاتەدا.

هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا چووە ناو جەنگی یەمەنەوە و پشتیوانی لە حکومەتی یەمەنی کرد لە جەنگیاندا دژی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران.

دوای سێ ساڵ لە دەستبەکاربوونی وەکو نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن، ئەمە یەکەمین سەردانی مارتن گریفیثە بۆ ئێران.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان سێفان دوجاریک وتی زەریف و گریفیث " ڕاوبۆچوونی خۆیان گۆڕیوەتەوە سەبارەت بە یەمەن و چۆنێتی پێشڕەویکردن بەرەو دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی لە یەمەن."

وتیشی " بەڕێز گریفیث و بەڕێز زەریف تاوتوێی پێویستی پێشڕەوییان کردووە بەرەو ئاگربەست لە ئاستی وڵاتەکەدا و دووبارە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و کەمکردنەوەی کۆتوبەندەکان لەسەر بەندەری حودەیدە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز