له گه‌ڵ خۆلێکی دیکه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشتی به پێشه‌نگی ی‌و ئێن که بۆ حه‌وتووی دابێت دیاری کراوه، که‌سایه‌تییه‌کانی ئوپوزسیۆنی سوریا چوارشه‌مه له عه‌ڕه‌بستانی سعودی کۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێک بێنن.
نێردراوی ی‌و ئێن بۆ سوریا وه‌ک میوانداری کۆبوونه‌وه‌که به جیدی داوای له گرووپه‌کانی پڕش و بڵاوی ئوپوزسیۆنی سوریا کرد له پێش خۆلێکی دیکه‌وی وتووێژه‌کانی دیکه دره‌نگانی ئه‌م حه‌وتووه له ژێنێف له 28ی مانگ کۆده‌بنه‌وه ئه‌م به‌ره‌یه پێک بێت. ناوبراو هه‌روه‌ها داوای کۆمه‌گی مرۆڤایه‌تی کرد که بۆ ناوچه‌کانی گه‌مارۆدراوی سوریای بگه‌یه‌نن.
به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌که جیاوازی بۆچوونی زۆری تێدایه. ئوپوزسیۆن له سه‌ر ڕۆلی داهاتووی سه‌رۆکی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د، درێژایی ماوه‌ی گوازتنه‌وه‌ی و هه‌روه‌ها له سه‌ر ده‌ستور ڕوانگه‌ی جیاوازیان هه‌یه له ده‌مێکدا سوریا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت.
ده‌وری 30 شاندای ئوپوزسیۆنی جۆربه‌جۆر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدارن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستانی سعودی، عادل ئه‌ل جوبه‌یر، له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا گوتی که کۆبوونه‌وه‌ی ئوپۆزسیۆن له ده‌مێکدا دێت که نیگه‌رانییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به گه‌یشتن به چاره‌سه‌رییه‌ک هه‌یه.
رووسیا، که ڕێزی له هه‌وڵه‌کانی سعودی بۆ یه‌کگرتنی ئوپوزسیۆن گرت، هه‌روه‌ها مێوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کات که چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت ئوپوزسیۆن و حکومه‌تی سوریا له سه‌ره‌تای مانگی دیسامبر له‌یه‌کتر کۆبکاته‌وه.