ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌سـتده‌کات به کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 100 ڕێبه‌ری وڵاتان، بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له، له‌وانه داوای به ده‌وڵه‌تبوونی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان، ئایندهی لیبیا له پاش قه‌زافی و هه‌روه‌هاش باسـکردنی نه‌خۆشیـیه نادرمیـیهکان.
مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له کارنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانهدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکهیییه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی سیاسی له لیبیادا.
سه‌رۆک براک ئۆباما و ڕێبه‌رانی تریش وتووێژ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵـگای جیهانی چۆن ده‌توانێت به باشترین شێوه یارمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی لیبیا بدات پاش ڕووخانی ڕژێمه‌که‌ی قه‌زافی و هه‌روه‌هاش ئه‌و پـشـێوی و نائارامیـیه‌ی چه‌ندان مانگه لیبیای گرتۆته‌وه.
موسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیا نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌که‌ی ده‌کات.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به تێکڕای ده‌نگ بڕیاری دا کورسـیـیهکهی لیبیا له ئه‌نجومه‌نی گشـتی UN دا بدرێت به حکومه‌تی نوێی لیبیا.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامێتی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌سـتین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا باڵده‌کێشێت به‌سه‌ر وتووێژه‌کانی 66 هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی UN. ڕۆژی هه‌ینی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان داواکه‌ی ده‌خاته ڕوو هاوکاتی وه‌ک پـێشـبینی ده‌کرێت وتارێـک له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی گشـتیدا پـێشـکه‌ش بکات.