زێلێنسکی دەڵێت سزا نوێیەکانی سەر ڕووسیا بەس نین

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی ڕۆژئاوا سزای دیکە بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت بەهۆی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنییەوە لە بوچا و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە، بەڵام وتی سەپاندنی سزاکان بەس نین.

وتی سەدان کەس لە شارۆچکەی بوچا و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا کوژراون، هاوڵاتیانی مەدەنی تەقەیان لێکراوە و کوژراون.

ڕووسیا ڕەتیکردۆتەوە هێزەکانی هاوڵاتیانی مەدەنییان لە بوچا کوشتبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز