ئۆفیسی سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ بۆرۆشینکۆ ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە بۆرۆشینکۆ لە واشنتن چاوی بە سەرۆک ترامپ دەکەوێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بابەتی ئاسایش و سیاسی و دارایی.
ئۆفیسەکە لە بۆرۆشینکۆوە بڵاویکردەوە " ئەم کۆبوونەوەیە لە کۆشکی سپی بۆ من وەکوو سەرۆکی ئۆکرانیا زۆر گرنگە"، ئەم کۆبوونەوەیەش پێش کۆبوونەوەکەی دێت لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن.
شایەنی باسە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان دوو سەرۆکەکە دەبێت لەوەتەی سەرۆک ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.
بۆرۆشینکۆ وتیشی هەروەها لەگەڵ کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و دارایی و ووزەی ئەمەریکادا کۆدەبێتەوە.
وتیشی " پێشتر هەلێکی وەکو ئەم سەردانە دروست نەبووە هەتاکوو بتوانین باس لە هاریکاری نێوانمان بکەین لە بوارەکانی ئاسایش و سیاسی و داراییدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز