ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شاری ماریوپۆڵ

ماریوپۆڵ، ئۆکرانیا

ڕۆژی شەممە سوپای ئۆکرانیا وتی فڕۆکەکانی ڕووسیا بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراو.
هێرشەکانیش سەنگیان خستۆتەسەر وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ کە لەوێ سەربازان و هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیا خۆیان حەشارداوە.

سکرتێری گشتی ستافی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا وتیشی سوپای ئۆکرانیا دووبارە کۆنتڕۆڵی چوار ناوچەی خارکیڤیان کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز