هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر له ئۆکرانیا خۆپـیشـاندانیان کردووه دژی ڕێـکه‌وتنێـک که ڕێـگه به ڕووسیا ده‌دات بنکه‌ی هێزی ده‌ریایی له ده‌ریای ڕه‌شـدا هه‌بێت بۆ 25 سـاڵی تر.
یولیا تێمشـنکۆ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی ئۆکرانیا له کیـێڤ داوای له هێزه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن کردووه هاوهه‌ڵوێست بن دژی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه و به خیانه‌ت و شه‌رمه‌زاریش ناودێری کردووه.
وا بڕیاره په‌رله‌مانی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشه‌ممه کۆبـبێته‌وه بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه. هاوکات ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسـیۆنیش په‌یمانی هه‌وڵدانیان داوه بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌و ده‌نگدانه.
ڤیگتۆر یانکۆڤیچ سه‌رۆکی ئۆکرانیا ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـکه‌وتنه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشـتنی کورتهێنانی بوجه‌ی وڵاته‌که‌ی.