ئۆکرانیا دەڵێت بەرپرسانی گەندەڵ 40 ملیۆن دۆلارییان دزیوە کە بڕیار بووە بۆ کڕینی چەک بەکاربهێندرێت

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا دەڵێت کارمەندانی کۆمپانیایەکی چەک لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدا پلانگێڕییان کردووە بۆ دزینی نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار کە بڕیار بووە ئەو پارەیە بۆ کڕینی 100,000 گولە هاوەن بەکاربهێندرێت بۆ جەنگەکەی دژ بە ڕووسیا.

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا وتی پێنج کەس تۆمەتبار کراون و کەسێکیش دەستبەسەرکراوە لە کاتێکدا کە هەوڵیداوە لە ئۆکرانیا هەڵبێت، ئەگەر تاوانبار دەرچن ئەوا ڕووبەڕووی 12 ساڵ زیندانیکردن دەبنەوە.

لێکۆڵینەوەکە لە کاتێکدایە کە کیێڤ هەوڵ دەدات گەندەڵی سەرکوت بکات لە هەوڵێکیدا بۆ خێراکردنی پڕۆسەی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا. بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆش داوای چاکسازییەکی بەرفراوانی دژ بە گەندەڵییان کردووە لە ئۆکرانیا، پێش ئەوەی ئەو وڵاتە بتوانێت ببێتە ئەندام تێیاندا.

سەرچاوە/ AP