وەزیری دەرەوەی ئیماڕات لەگەڵ هاوتا ئیسڕائیلییەکەیدا قسە دەکات

وەزیری دەرەوەی ئیماڕات شێخ عەبدوڵا بن زاید

ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی ئیماڕات لە تویتێکدا دەڵێت وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە عەبدوڵا بن زاید لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە لەگەڵ هاوتا ئیسڕائیلییەکەی تاوتوێی " هاریکارییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیان کردووە، هەروەها تاوتوێی ڕێکەوتنی ئیبراهیمیشیان کردووە."

بەپێی تویتەکەی ئۆفیسی وەزیری دەرەوەی ئیماڕات، بن زاید پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسڕائیل یائیر لاپید کردووە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز