کوژرانی دوو سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستان

نوێنەرایەتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو سەربازی ئەمەریکی لە ئەفغانستان کوژراون، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمەریکا هەوڵدەدات کۆتایی بە جەنگی 18 ساڵەی بەردەوامی ئەفغانستان بهێنێت.

بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەیان بڵاونەکردەوە و ناوی دوو سەربازە ئەمەریکییەکەشیان ئاشکرا نەکرد تاوەکو ئەو کاتەی خێزانەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.

بەمەش ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لەم مانگەدا دەگاتە 3 سەرباز و لە ساڵی 2019 دا دەگاتە 11 سەرباز.

بەرپرسێکی ئەمەریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن ئەو هێرشەی کە بۆتە هۆی کوژرانی دوو سەربازەکە لەلایەن هێزەکانی ئەفغانەوە بووە یاخود ئەو کەسانەی کە جلوبەرگی سەربازی ئەفغانیان لەبەردابووە. وتیشی ڕووداوەکە لە قەندەهار ڕوویداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز