تورکیا بە نیازە فڕۆکەی شەڕکەری یۆرۆفایتەر لە بەڕیتانیا و ئیسپانیا بکڕێت

وەزیری بەرگری تورکیا یاشار گولار دەڵێت تورکیا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەڕیتانیا و ئیسپانیادا بە مەبەستی کڕینی 40 فڕۆکەی شەڕکەری یۆرۆفایتەر تایفوون، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەڵمانیا دژی فرۆشتنی ئەو فڕۆکەیەیە بە تورکیا.

گولار لە دانیشتنێکی پەرلەماندا وتی " کار لەسەر کڕینێک دەکەین، ئێستا بەڕیتانیا و ئیسپانیا هەوڵ دەدەن ئەڵمانیا ڕازی بکەن، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ ئەڵمانیادا لە گفتوگۆدا نین. ئەگەر بکرێت ئەوا پلانمان هەیە 40 فڕۆکەی شەڕکەری یۆرۆفایتەر تایفوون بکڕین."

تورکیای ئەندام لە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ داوای کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری F-16 ی ئەمەریکای کردووە، بەڵام ئەو داوایەی دواخراوە. سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیارە ڕۆژی هەینی سەردانی ئەڵمانیا بکات و لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەو وڵاتە ئۆلاف شۆڵزدا کۆببێتەوە.


سەرچاوە/ ڕۆیتەرز