تورکیا دوای هەماهەنگی لەگەڵ ڕوسیادا 18 سەربازی سوری ڕادەست دەکات

وەزارەتی بەرگری تورکیا وتی تورکیا 18 کەسی ڕادەست کردووە کە پێیان وابووە سەربازی سوپای سوریان، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نزیک سنووری تورکیا و سوریا دەستگیری کردبوون.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە نەدا سەربازەکانی ڕادەستی چی لایەنێک کردووە بەڵام وتی " بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ بەرپرسانی ڕوسیادا."

ئەم هەنگاوەش پێش ئەرکە هاوبەشە سەربازییەکانی تورکیا و ڕوسیا دێت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەنزیک سنوور.

وەزارەتەکە وتیشی لە 29ی مانگی 10 دا ئەم 18 کەسە لە میانەی ئەرکەکاندا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی ڕاس عەینی سوریا دەستگیرکراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز