تورکیا ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌هۆی هێرشه‌کانی کراونه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه له سوریادا و ده‌شڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیکردنی خۆپیشانده‌رانی سوریا که ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌بنه‌وه.
تورکیا به فه‌رمی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له ده‌می پشووی هه‌فته‌دا کرانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌که‌ی له دیمه‌شق، هه‌روه‌هاش کونسڵخانه‌کانی تورکیا له حه‌ڵه‌ب و لازقیـه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئاسیۆشێتد پرێس له زاری ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیاوه ده‌ڵێت گوتویه‌تی ئانکه‌ره به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریکردنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی سوریا.
تورکیا که‌سوکاری دیپلۆماته‌کانی خۆی و کارمه‌نده‌کانی سه‌ره‌کی نین له سوریا کشاندونیهتهوه و هه‌روه‌هاش ئاگاهی داوه به وڵاتیانی خۆی هه‌تا سه‌ردانی سوریا نه‌که‌ن.
ئانکه‌ره جارێکی تریش داوای له سه‌رکرده‌کانی سوریا کردۆته‌وه بۆ کۆتایی هێنان به سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی له سوریادا.