ئەردۆگان: تورکیا لەکاتی پێویستدا لە سوریا ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی هێرشەکەی حکومەتی سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە تورکیا ناچار دەکات مافی بەرگریکردن لە خۆی بەکاربهێنێت، هەروەها ئەنقەرە لەکاتی پێویستدا ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.

هێزەکانی سوریا گەمارۆی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و شوێنێکی سەربازیی تورکیایان داوە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، ئەمەش لە هێرشێکدا ئامانج لێی گەڕاندنەوەی ئەو خاکانەیە کە لە سەرەتای شەڕی سوریادا لەدەستیدابوون.

ئەردۆگان دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ وتی هێرشەکە ئارامی لە ناوچەی ئیدلب نەهێشتووە و ئاماژەشی بەوەدا ئەوە جێی قبوڵکردن نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز