ڕێبه‌ری پارتی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسـیۆنی تورکیا ده‌سـتی له کار کشـانه‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی شـریتێـکی ڤیدیۆ له‌سه‌ر ئنته‌رنێت که خۆی و قانوندانهرێـکی مێ له ژوری نوستن نیشـان ده‌دات.
ڕێبه‌ری پارتی کۆماری گه‌ڵ دێنیز بایکال بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و شریته‌ی به پـیلان ناوزه‌دکرد و گوتی ئامانجه‌که نه‌ک ته‌نها تاکه که‌سێـک بووه به‌ڵـکو خه‌باتی پارتیـیه‌که‌ی له پـێناوی دیموکراسیدا.
له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی وا نه‌بووایه کارێـکی مه‌حاڵ ده‌بوو پـیلانێـکی له‌و جۆره له ماوه‌یه‌کی کورت خایه‌ندا بێ ئاگاداری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ڕێـکبخرێت. گوتیشی به ڕێـکه‌وت نه‌بووه که ئه‌و شیریته بڵاوبۆته‌وه له‌و ده‌مه‌ی حکومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات ڕیفۆرمه‌کانی ده‌سـتوری به‌جێبهێنێت که پارتیـیه‌که‌ی دژایه‌تی ده‌کات.