که‌سانی ناسراوی ئوپۆزسیۆن له تورکیا ده‌لێن ئه‌وان له هه‌ڵمه‌تی پرسی گشتی سه‌باره‌ت به به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک کۆمار ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه، توند و تیژی، گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی، ڕێگه نه‌دان بۆ به‌شداری له ته‌له‌ڤزیۆن دا بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و سکاڵایانه ته‌نانه‌ت له ئه‌و کاته‌ش دا دێن که سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان خۆی به توندی ڕه‌خنه له وڵاتانی ئوڕووپایی ده‌گرێت که ڕێگا ناده‌ن وه‌زیره‌کانی تورکیا له سه‌ر خاکی ئه‌و ولاتانه هه‌ڵمه‌ت بۆ ده‌نگدانی 16ی مانگی ئا‌پریل ئه‌نجام بده‌ن.
ئهوسیاسهتوانانهی له دژی گۆڕانی ده‌ستوری پێشنیازکراو له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن هه‌روه‌ها ده‌ڵێن دۆخی ته‌نگه‌تاوی له تورکیا له‌وه‌تا کودتای سه‌رنه‌که‌وتووی مانگی جوڵای پاره‌که‌وه پێش له ئه‌وان ده‌گرێت په‌یامه‌کانیان پێش ڕێفراندۆم به خه‌ڵک بگه‌یه‌نن.
یاسادانه‌ری پارتی ئوپۆزسیۆن پارتی کۆماری خه‌ڵک، ئوتکوو چاکیرئۆزهر ده‌ڵێت، "ئه‌وانه‌ی داکۆکی له ده‌نگدانی "نا" ده‌که‌ن ڕووبه‌ڕووی گه‌لێک به‌ربه‌ست ده‌بنه‌وه."
له ده‌مێکدا ڕاوه‌رگرتنه‌کان گشتی ده‌ڵێت سه‌رئه‌نجامی ڕه‌که‌به‌ری لێک نزیک له لایه‌ن ده‌نگده‌رانی بڕیار نه‌دراوه مسۆگه‌ر ده‌کرێت، پشتیوانانی "نا" بۆ ده‌نگدان ده‌ڵێت ئه‌وان ڕووبه‌رووی ململانه‌یه‌ک ده‌بن چونکه کاناڵه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنی تورکیا یان لایه‌نگری حکومه‌تن یان له ترسی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه خۆیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌رهه‌ق به حکومه‌ت خۆ ده‌بوێرن.