ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هاوڵاتیانی تورکیا به‌ره‌و بنکه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێده‌که‌ون تا ده‌نگی خۆیان له‌و ڕیفراندۆمه‌دا بده‌ن که بۆ گۆڕینی ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یان سـازده‌کرێت، ئه‌و ده‌سـتوره‌ی 30 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژێر حوکمڕانی له‌شـکردا نووسرابۆوه.
پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ سـاڵیادی کوده‌تا له‌شـکریـیه‌که‌ی سـاڵی 1980 ی وڵاته‌که.
هاوڵاتیانی تورکیا ده‌بێت به یه‌ک ئه‌رێ یان نه‌رێ ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌و 26 گۆڕینه‌ی بڕیاره له ناو ده‌سـتوری وڵاته‌که‌یاندا بکرێت. حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌و به‌ند و بڕگه نوێـیانه دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا به‌هێزتر ده‌کات و هه‌روه‌ها وا له ده‌سـتوره‌که ده‌کات زیاتر له پـێوانه‌کانی ئه‌وروپاوه نزیک بێته‌وه. شـاره‌زایان ده‌ڵێن په‌سه‌ندکردنی ئه‌و گۆڕینانه‌ی نێو ده‌سـتوری تورکیا زۆر گرنگه بۆ مه‌سه‌له‌ی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا.
یه‌ک له‌و خاڵانه‌ی پـێشـنیارکراوه له دهسـتورهکهدا بگۆڕدرێت، مشـتومڕێـکی زۆری لێ که‌وتۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌و به‌نده‌یه که په‌یوه‌ندی به چۆنێتی دامه‌زراندن و گۆڕینی دادوه‌رانی دادگای باڵای ده‌سـتوری و داواکارانی گشتی وڵاته‌که‌وه هه‌یه. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌مه وا ده‌کات ده‌سه‌ڵات کاریگه‌ری زیاتری به‌سه‌ر ده‌زگای دادی وڵاته‌که‌دا هه‌بێت.
به‌پـێی به‌ندێـکی دیکه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له کوده‌تاکه‌ی سـاڵی 1980 دا به‌شـداربوون چیدی پارێزراو نابن له‌وه‌ی بانگهێشتی به‌رده‌م دادگا نه‌کرێن.
هه‌روه‌ها بڕگه‌ش هه‌یه باس له دانای مافی زیاتر ده‌کات بۆ که‌سانه‌ی خاوه‌ن پـێداویسـتی تایبه‌تن.
گه‌وره‌ترین پارتی کوردی له تورکیا پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) داوای له لایه‌نگرانی خۆی کردووه بایکۆتی ڕیفراندۆمه‌که بکه‌ن، ده‌ڵێت ئه‌م گۆڕینانه‌ی نێو ده‌سـتوری تورکیا هیچی بۆ کورد تێدا نیـیه.