پێده‌چێت ڕێگه‌گرتن له ئه‌ندامێکی سه‌رکه‌وتوی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا له‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌که گێرمهوکێشهیهکی تری سیاسی به دوای خۆیدا بێنێت.
خه‌تیب دیجله یه‌کێکه له‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ی کورد له ده‌می دهنگسدانهکاندا له گرتوخانه بوون و ده‌سته‌ی باڵای کارگێڕی هه‌ڵبژاردن له تورکیا به تێکڕای ده‌نگ بڕیاریدا که به‌ڕێز دیجله ناتوانێت ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان. ئه‌م بڕیاره‌ش ناڕه‌زایی و توڕه‌یی کورده‌کانی تورکیای به دوای خۆیدا هێنا.
پارتی کرێکارانی کوردستان ( په‌که‌که ) که پارتیه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوه له تورکیادا ئه‌و بڕیاری ڕێگه‌نه‌دانه به خه‌تیب دیجله وا ناودێر ده‌کات که ده‌شێت وه‌ک ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ سه‌یر بکرێت.
کێشه‌ی کورد له تورکیا له پاش هه‌ڵبژاردن
دکتۆر ئیبراهیم کاڵین ، سه‌رۆکی ڕاوێژکارانی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت پێی وانییه ڕێگه‌گرتن له‌که‌سێک له‌وه‌ی ببێته ئه‌و گرفته ئاڵۆزه‌ی مه‌ترسی قورس به دوای خۆیدا بێنێت.
دکتۆر کاڵین ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی له تورکیادا به‌ڵام هێشتا پێویسته هه‌نگاوی زیاتر بنرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له ناوچه کوردنشینه‌کاندا کار بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوری بکرێت و هه‌روه‌هاش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێکاریش. وه ده‌شڵێت گرتنه‌به‌ری ئه‌مانه هه‌مووی که‌وتۆته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌ک دانانی په‌که‌که.
هاوکات پرۆفیسۆر هێنری بارکی ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له کارنیگی ئینداومێنت ده‌ڵێت هێستا دیار نییه ئایاحکومهتی تورکیا چه‌ندێک ڕژده له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
پرۆفیسۆر بارکی ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئاستی ڕژدی له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ده‌شێت له سه‌دا حه‌فتا بێت ، به‌ڵام ده‌شڵێت ڕاستیه‌ک هه‌یه که بریتیه له‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا ناچاره ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هیچ بژاره‌یه‌کی تری نییه بێ له چاره‌سه‌رکردن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکانی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئیبراهیم کاڵین و پرۆفیسۆر هێنری بارکی، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:10 خوله‌که.