کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکداداندا ئه‌مڕۆ شه‌ممه له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که هێزه‌کانی ئاسایش 15 چه‌کداری په‌که‌که‌یان کوشتووه که هه‌ر هه‌موویان ژنن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له ناوچه‌یه‌کی گوندی پارێزگای بتلیس ڕوویانداوه و هه‌روه‌ها یه‌ک چه‌کداری گونده‌کانیش کوژراوه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو شه‌ڕ و پـێـکدادانی قورس له نێوان په‌که‌که و له‌شـکری تورکیا له نزیـک چیای جودی ناوچه‌ی شرنا‌خ ڕوویاندا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک کوژراو و بریندار که‌وتووه‌ته‌وه.