له ئۆپه‌راسیۆنێـکدا بۆ ئابڵوقه‌دانی سهرههڵـداوای کورد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه کۆماندۆ تایبه‌ته‌کانی تورکیا به هه‌لیـکۆپته‌ر دابارینه سه‌ر ناوچه‌کانی سه‌ر سـنووری عێراق.
یه‌که‌کانی کۆماندۆ و هه‌لیکۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌کان بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌که‌که‌یان کرده ئامانج پاش دوو ڕۆژ له‌وه‌ی سـنووریان به‌زاند و 12 سه‌ربازی تورکیان کوشـت. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ وردهکاریـیهک له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
به‌رپـرسی له‌شـکری تورکیا جه‌نه‌ڕاڵ ئهلکهر بازبوگ گوتی له‌شـکر هه‌روه‌ها فڕۆکه‌کانی بێ فڕۆکه‌وانی ده‌سـتکردی ئیسرائیلیان بۆ گه‌ڕان به دوای بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له باکوری عێراق به‌کارهێناوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پـشـتیوانی خۆی بۆ ئه‌نقه‌ره نیشـان دا، کاتێـک باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا جێمس جێفری گوتی په‌که‌که دوژمنی هاوبه‌شی تورکیا و ئه‌مه‌ریکایه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له میانه‌ی مه‌راسیمی ناشـتنی 11 سه‌ربازی تورک گوتی تێرۆریسـتانی په‌که‌که له خوێنی خۆیاندا ده‌گه‌وزێنین.