نزیکه‌ی 10 هه‌زار سه‌ربازی تورک به‌شـداری له هه‌ڵمه‌تێـکدا ده‌که‌ن له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا و هه‌روه‌ها باکوری عێراق. ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان چه‌ند هێرشێـکیان له نزیـک سنووری عێراق ئه‌نجامدا و تیایاندا 24 سه‌ربازی تورکیایان کوشت و 18 سه‌ربازی دیکه‌یان بریندارکرد.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی بڵاوی کرده‌وه، فه‌رمانده‌یی له‌شـکری تورکیا گوتوویه‌تی هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری به‌رفراوانی زه‌مینی به پاڵپـشـتی فڕۆکه له 5 قۆڵی جودا له تورکیا و باکوری عێراق ده‌سـتیپـێـکردووه. به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوچه‌کان نه‌دا. ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت نزیکه‌ی 22 به‌تالیۆن به‌شـداری له هێرشه‌که‌دا ده‌که‌ن و هه‌لیکۆپـته‌ری جه‌نگی پاڵپـشـتیان ده‌بێت. له‌وه‌تای مانگی دووی سـاڵی 2008 وه ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری تورکیایه. هه‌تا ئێسـتا ڕوون نیـیه ژماره‌ی ئه‌و سـهربازانهی چوونه‌ته ناو خاکی عێراقه‌وه چه‌نده.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی عێراق سه‌رزه‌نشتی هێرشی سه‌رهه‌ڵداوانی کرد و په‌یمانی دا کار له‌گه‌ڵ ئانکهردا بکات بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی ئه‌م جۆره هێرشانه له ئاینده‌دا.
پارتی کرێکارانی کوردسـتان یان (په‌که‌که) ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رپـرسیارێتی خۆیان له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند که به یه‌کێـک له هێرشه هه‌ره کوشنده‌کانیان له دژی له‌شکری تورکی داده‌نرێت له‌وه‌تای نزیکه‌ی 30 سـاڵه ده‌ستیان به شه‌ڕ کردووه.
هێرشه‌کان بوونه مایه‌ی توڕه‌بوونی هه‌زاران تورک که زۆربه‌یان خوێندکارن و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئانکه‌ره ڕێـپێوانیان سـازدا به مه‌به‌ستی پـشـتیوانیکردن له له‌شـکر. و زۆربه‌یان دروشـمیان له دژی تێرۆرزم ده‌چڕی.