ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری دیاربه‌کر پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی کورد و هێزه‌کانی پـۆلیسی تورکیا ڕوویدا له‌و ده‌مه‌ی ڕێـپـێوان ده‌کرا به بۆنه‌ی 12 هه‌مین سـاڵیادی ده‌سـتگیرکردنی ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان.
ڤیدیۆی سه‌ر که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن هێزه‌کانی پـۆلیسی نیشـان ده‌دا که چۆن گازی فرمێسک ڕێژیان ده‌گرته خۆپـیشـانده‌ران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌رانیش به‌ردیان ههڵـدهدا.
به‌پـێی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان خۆپـیشـاندانیش له چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی تورکیا به‌و بۆنه‌یه‌وه سـازکراوه و ده‌سه‌ڵاتداران به لایه‌نی که‌م 30 خۆپـیشـانده‌ریان ده‌سـتگیرکردووه.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دیاربه‌کر ڕاپـۆرتی نادرووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:49 خوله‌كه.