کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێزێکی تورکی کە لەگەڵ هێزێکی ڕووسی لە دەوروبەری کۆبانی ئەمڕۆ سێشەممە سوڕاونەتەوە، تەقەی لە خۆپـیشاندەران کرد کاتێک بەردبارانیان کردن و لە ئاکامدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 کەسی دیکە برینداربوون.
گەواهیدەرێکیش بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوت بە چاوی خۆی بینیویەتی هێزەکە سەرەتا تەقەی بە ئاسماندا دەکرد تاوەکو بڵاوە بە خۆپـیشاندەران بکات، پاشان تەقەی لە خۆپـیشاندەران کرد و لەگەڵیدا گازی فرمێسک ڕێژی بەکارهێنا و بەهۆیەوە 3 کەس برینداربوون.
مستەفا بالی بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر تویتەرەکەی لەم بارەیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نیشانی دەدات ژنێک برینداربووە نووسی" لەشکری تورکیا تەقە لە خۆپـیشاندەرانی کورد دەکات و بە ڕۆژی ڕووناک دەیانکوژێت لەبەرچاوی تەواوی جیهان. کورد وا لە ماڵی خۆی دەکوژرێت لەو شوێنەی ئەمەریکا و ڕووسیا دەڵێن دەبێتە ناوچەیەکی ئارام و پارێزراو. هێرشی سەرکێش و نامەرد بۆ سەر خەڵکی سیڤیل ڕابگرن."
Turkish army is firing live bullets on Kurdish protesters and killing them in broad day light, before eyes of the whole world. Kurds are being killed in their homes by whom the US&Russia claim the region would be safer with! Stop the reckless and coward attacks on civilians now! pic.twitter.com/pCrAylBkrR
— Mustafa Bali (@mustefabali) November 12, 2019
لەلایەکی دیکە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ بۆ جاری پـێنجەم هێزی هاوبەشی تورکی و ڕووسی لە ناوچە سنووریـیەکان سوڕاونەتەوە و ڕەچاوی سەلامەتی خەڵکی سیڤیلیان کردووە سەرەڕای ئەوەی لایەن تێرۆرستانەوە ئیستفزازکرابوون.
Your browser doesn’t support HTML5