کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ده‌ڵێن بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی شه‌ش و له ده‌دا یه‌ک باشوری ڕۆژئاوای تورکیای هه‌ژاندووه.
نێوه‌ندی کاندیلی بۆ چاودێری بومه‌له‌رزه ده‌ڵێت نێوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌که له شارۆچکه‌ی ئولودهنیز بووه که ده‌که‌ویته سه‌ر ده‌ریای ئیجه .
بومه‌له‌رزه‌که له پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌که‌ی داوه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ته‌له‌فزیۆنی تورکیا ته‌نها ئاماژه‌ی به برینداربوونی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک کردووه، به‌ڵام هیچ ژماره‌یه‌کی بڵاو نه‌کردۆته‌وه.
نێوه‌ندی کاندیلی به‌دوای بومه‌له‌رزه‌که‌شدا ورده بومه‌له‌رزه‌ی تر هه‌بوون و هێزه‌کانیان له شه‌شه‌وه بووه بۆ چوار و له ده‌دا نۆ به پێوانه‌ی ڕێخته‌ر.
دانیشتوان ده‌ڵێن له شارێکی به‌نده‌ری دووری وه‌ک ئیزمیره‌وه که هه‌ر ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ریای ئیجه و له شاری ئه‌نتالیای سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستیشه‌وه هه‌ست به بومه‌له‌رزه‌که کراوه.