تورکیا ڕۆژی هه‌ینی باڵیۆزی ئیسرائیلی له ئه‌نکه‌ره ده‌رکرد و هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێـکه‌وتنـنامه لهشـکریـیهکانیخۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ڕاگرت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕاپـۆرتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڵاوکرایه‌وه و تیایدا باس له ورده‌کاری هێرشه‌که‌ی سـاڵی ڕابردووی هێزه‌کانی ئیسرائیل کرابوو بۆ سه‌ر که‌شتیـیه تورکیـیه‌که‌ی نیازی هه‌بوو به‌ره‌و غه‌ززه بڕوات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو ڕۆژی هه‌ینی گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆ سـکرتێری دووه‌م هێناوه‌ته خوارێ. بڕیاره‌که ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که نیویۆرک تایمز له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ڕاپـۆرته‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بڵاوکرده‌وه ئه‌وه‌ی ده‌مێـکه چاوه‌ڕوانده‌کرا.
به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گهیشـتووته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گه‌مارۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه یاسایییه، به‌ڵام حکومه‌تی ئیسرائیل هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ ڕاگرتنی ئه‌و که‌شـتیـیه تورکیـیه به‌کارهێناوه که هه‌وڵی شـکاندنی گه‌مارۆکه‌ی دابوو.
ڕاپـۆرته‌که ڕه‌خنه له ئیسرائیل ده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی کردوویه‌تی و زیانی گیانی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه. ده‌ڵێت ئه‌وه جێـگای قبوڵ نیـیه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئیسرائیل ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی قایلکه‌ری نه‌بووه بۆ کوژرانی ئه‌و 9 تورکه‌ی سه‌ر که‌شـتیـیه‌که، که وه‌ک ده‌ڵێن زۆربه‌یان چه‌ند جارێـک له پشته‌وه یان له نزیکه‌وه ته‌قه‌یان لێـکرابوو.
ده‌سته‌که هه‌روه‌ها بۆی ده‌رکه‌وتووه کۆماندۆکانی ئیسرائیل ئه‌وانه‌ی چووبوونه سه‌ر که‌شـتیـیه هێزیان بۆ پاراسـتنی خۆیان به‌کارهێناوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی توندوتیژ و ڕێـکخراوی ژماره‌یه‌ک له سه‌رنشینانی که‌شـتیـیه‌که بوونه‌ته‌وه.