ڕاپـۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکی ده‌ڵێت تورکیا به‌نیازه ئێران له لیسـتی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربهێنێت که وه‌ک هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که داده‌نرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی میلـلیه‌ت بڵاویکرده‌وه که‌وا تورکیا هه‌روه‌ها به‌نیازه له‌وه‌ی پـێی ده‌گوترێت په‌رتووکی سـوور، که به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌کی تایبه‌ته به ڕێبازی ئاسایشی نیشـتیمانی، ڕووسیا و عێراق و یۆنانیش تیایدا وه‌ک مه‌ترسی سه‌ره‌کی بۆ سه‌ری لابه‌رێت.
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت ئه‌م گۆڕانه‌ی که به‌سه‌ر لیسـتهکهدا هاتووه به‌شێـکه له‌و پـیاداچوونه‌وه ئاسایشـیـیه‌ی که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانیـیه‌وه کراوه و بڕیاره له مانگی ده‌وه کاری پـێبکرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م به‌ڵـگه‌نامه ئاسایشـیـیه دوا جار که نوێ کرابۆوه له سـاڵی 2005 بووه، کاتێـک تیایدا توندڕه‌وه ئیسلامیـیه‌کان و سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کان به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشـتیمانی تورکیا دانران.
تورکیا و ئێران له بورای که‌رتی وزه‌دا جموجۆڵێـکی بازرگانی چالاکیان له نێودایه.
تورکیا یه‌ک له‌سه‌ر سێی گازی هاورده‌ی خۆی له ئێران ده‌گڕێت و به‌نیازی زیاتریشه له ئاینده‌دا و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت بـبێته ناوچه‌ی گواسـتنه‌وه‌ی گازی ئێران بۆ ئه‌وروپا.