له په‌یوه‌ندێکی ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، مێرکل " داوای کۆتایی پێ هێنانی ده‌ستبه‌جێی کرداره له شکرییه‌که کرد، وه‌ک ئافیسی سه‌رۆکی حکومه‌ت له لێدوانێکی به نووسراوه دا گوتی.
سه‌رۆکی حکومه‌تی ئاڵمان ئانگێلا مێرکل یه‌کشه‌مه به جیدی داوای له سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یپ ئه‌ردۆغان کرد که هێرش بۆ سه‌ر باکووری سوریا ده‌ستبه‌جێ ڕابگریت، هوشداری دا که ئه‌و هێرشه ده‌کرێت ببێته هۆی ناسه‌قامگیری زیاتر له هه‌ریمه‌که و تاقمی جیهادی داعش سه‌ر له نوێ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
ئه‌و خانمه گوتی كرداره‌که هه‌ڕه‌شه له ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ناوچه‌که ماڵه‌کانیان جێ بهێڵن، و ئاماژه‌ی پێدا که ئه‌مه مه‌ترسی "ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که دایه و واده‌کات داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
شه‌مه ئاڵمان و فه‌ڕاسنه گوتیان ئه‌وان هه‌نارده‌کردنی چه‌کان بۆ تورکیا ڕاده‌گرن چونکه تورکیا له سوریا هێرشی بۆ سه‌ر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بردووه.